کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی ڕووداوی هاتوچوو گیانی لەدەست دا
- info1173814
- Apr 1
- 1 min read
شەوی دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی لاو تەمەن ٢١ساڵ بە ناوی "شەهاب کەریمی" خەڵکی گوندی "بانگار" و دانیشتووی "تازاوا"ی سەلاسی باوەجانی بە هۆی ڕووداوی هاتوچوو لە ڕێگەی جوانڕۆ_ سەلاسی باوەجانی گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ, ماشینی ئەم کۆڵبەرانە لە ڕێگەی جوانڕۆ بۆ سەلاسی باوەجانی گەیشتوو بە ڕێگای گوندی "سەراو بەس" تووشی ڕووداوی هاتوچوو بووە و ئەم کۆڵبەرە بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی جوانڕۆ گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی سەرچاوەیێکی ئاگادار تەرمی شەهاب کەریمی ئێستا لە ساردخانەی جوانڕۆیە.
