ورمێ؛ نازەنین ئەلیاسی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- info1173814
- Apr 12
- 1 min read
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نازەنین ئەلیاسی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ, نازەنین ئەلیاسی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ پاش بانگهێشت بۆ ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو. ناوبراو پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە گواسترابووەو بۆ بەندیخانەی ئەم شارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نازەنین ئەلیاسی لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
تا ئێستا زانیاریێک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەکان دژی نازەنین ئێلیاسی, لەبەر دەستدا نییە.
