مەهاباد؛ وەهاب خەدیریپوور بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا
- info1173814
- Apr 6
- 1 min read
مەهاباد؛ وەهاب خەدیریپوور بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا
یەکشەممە ١۷ی خاکەلێوەی ١۴۰۴, وەهاب خەدیریپوور، هاووڵاتی کورد خەڵکی مەهاباد لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە ١٠ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە و ئەم سزایە سەرەتاکانی خاکەلێوەی ١٤٠٤ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، وەهاب خەدیریپوور دوابەدوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە بە بێ بەڵگەی بانگکران، دەسبەسەر کرا. ناوبراو پاش کۆتایی لێپرسینەوەکان لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە گواسترابووەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠، هێزە ئەمنییەتییەکان بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی وەهاب خەدیری پوور هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەی بەڵام بە هۆی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییە بێ ئاکام بووە و بەوهۆیەوە بانگێشتی دادگای شاری مەهاباد کرابوو
وەهاب خەدیری پوور، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە. ناوبراو ئامۆزای شەماڵ خەدیری پوور لە گیانبەختکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادییە. هەروەها کۆماری ئیسلامی برایەکی ناوبراو بە ناوی سۆهراب خەدیری پوور لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە بەهاری ١٤٠٠ دا کوشتووە.
