محەممەد ساڵحی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو
- info1173814
- 4 days ago
- 1 min read
شەوی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاووڵاتیێکی کورد بە ناوی "محەممەد ساڵحی" خەڵكی گوندی "بێکەش" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە بە توندی بریندار بوو و لە بەشی چاوەدێریی تایبەتدا ڕاگیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بە بێ ئاگاداری پێشوەخت لە سنووری "زڵە"ی بانە تەقەیان لەم هاووڵاتییە کردووە.
بەوتەی ئەم سەرچاوە, فیشەکی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت بەر سەر و پشتی محەممەد ساڵحی کەتووە و بە توندی بریندار بووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە لە ژێر چاوەدێری تایبەتی پزیشکیدایە.
محەممەد ساڵحی خێزاندارە و منداڵی هەیە.
