top of page

شنۆ؛ مەکووم کرانی محەممەد ڕەسووڵپوور بەندکراوی سیاسی لە دادگایەکی دیکە و بێبەریبوون لە مورەخەسی بۆ ماوەی شەش مانگ

  • info1173814
  • 5 days ago
  • 1 min read


ڕۆژی ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ناوبراو لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە بەندیخانەی شنۆ بە تۆمەتی ئاماژەپێکراو دادگایی کرا و بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەر چەشنە مورەخەسییەک بێبەری کرا.


پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ لە ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە محەممەد ڕەسووڵپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد خەڵکی شنۆ و سزادراو بە یەک ساڵ و نیو بەندکران کە زیاتر لە چوار مانگە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیەتی؛ لەگەڵ کرانەوەی دۆسییەیەکی نوێ بە "پڕوپەگاندە دژی حکومەت" تۆمەتبار کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار, لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ لەلایەن لقی یەکی دادیاریی دادسەرای گشتیی و شۆڕشی شاری شنۆ و لەلایەن "میرنەقی سەیدڕەزایی" دادیاری ئەم لقە بە محەممەد ڕەسووڵپوور ڕاگەیەندراوە. ئەم ڕاگەیەندراوە ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە بەندیخانەی شنۆ بە محەممەد ڕەسووڵپووڕ ڕاگەیەندراوە.


محەممەد ڕەسووڵپوور تاکوو ئێستا چەندین جار داوای زیندانی نیوەکراوەی کردووە بەڵام بە بڕیاری ئیتلاعاتی شنۆ داواکارییەکەی ڕەت کراوەتەوە.


محەممەد ڕەسووڵپوور ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران بە تۆمەتی "پێوەندی و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران و چالاکیی تەبلیغی دژی حکومەت" ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا.


هێزە ئەمنییەکان شەوی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کرد. دواتر لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرا.


محەممەد ڕەسوولپوور لە کۆتاییدا ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بە مەبەستی جێبەجکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا.


محەممەد ڕەسووڵپوور لەدایکبووی ١٣٥١، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.



 
 
Kurdistan Human Rights Association - Geneva
 
 

Kurdistan Human Rights Association-Geneva (KMMK-G) promotes human rights and human dignity for all, in particular for minorities in Iran. We work with all Iranian national, ethnic, religious and marginalized communities in defense of their rights. 

 
 
  • Telegram
  • Youtube
  • Facebook
  • Instagram
  • Twitter
Useful Links

What we do

Who we are

Kurdistan

News

Contact

© 2024 - Kurdistan Human Rights Association - Geneva

bottom of page