شنۆ؛ مەسعوود خزری و ئەبووبەکر خاتەمی بە دانانی بارمتە ئازاد کران
- info1173814
- Apr 12
- 1 min read
ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلیوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەسعوود خزری" و "ئەبووبەکر خاتەمی" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی
و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ, سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ ئەبووبەکر خاتەمی خەڵکی ناوچەی تاچیناوێی شنۆ بە ناوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسە کرا.
هەروەها شەوی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ "مەسعوود خزری" خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتەکان دژی مەسعوود خزری و ئەبووبەکر خاتەمی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
