سەقز؛ دەسبەسەرکرانی دووبارەی نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
- info1173814
- Apr 12
- 1 min read
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەم هاووڵاتییە کە لە بواری هونەر و مۆسیقادا چالاکیی هەیە, پێشتر لە ڕێکەوتی شەوی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی نا بۆ سێدارە دەسبەسەر کرا. ناوبراو پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنەوە گواسترابووەو بۆ بەندیخانەی سەقز.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، نەریمان ڕەندانی بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا.
