سەرکوتی نەورۆزی کوردستان؛ فەرزاد عەبدی لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا
- info1173814
- Apr 6
- 1 min read
سەرکوتی نەورۆزی کوردستان؛ فەرزاد عەبدی لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، فەرزاد عەبدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری پاڵە ناوەندی بەشی "زەرین ئاباد" سەر بە شاری دێلوڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیێکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و لە کاتی دەسبەسەرکردندا لێیان داوە و بە هۆی لێدانەکەوە دەستی بریندار بووە.
دەوترێ که, دەسبەسەرکرانی فرزاد عەبدی پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی پاڵە ڕووی داوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریێک سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتی دژی فەرزاد عەبدی دەست نەکەوتووە.
