سزای سێدارەی یادگار ڕەحیمنژاد لە بەندیخانەی کرمان جێبەجێ کرا
- info1173814
- 3 days ago
- 1 min read
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "یادگار ڕەحیمنژاد" خەڵکی بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوکمی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە پاش ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.
یادگار ڕەحیمنژاد دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددە هۆشبەرەکان" دەسبەسەر کرا و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە سزای سێدارە محەکووم کرابوو.
یادگار ڕەحیمنژاد خێزاندارە و باوکی دوو منداڵی بوو.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
